حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاندووە،” فراوانبوونی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، بەتایبەت دژی خەڵكی مەدەنی، نیشانەی ئەوەیە، فراوانبوونی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كارێكی حەتمییە و ڕوودەدات”.
7ـی تشرینی یەكەمی 2023 باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە كەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكی ئاڕاستەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل كرد بەگوێرەی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا ژمارەی كوژراوان لە هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە گەیشتووەتە10 هەزار و 812 كەسی فەلەستینی و لە بەرامبەریشدا ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل گەیشتووەتە زیاتر لە 1500كەس.