مستەفا دۆلەمەری – ناحیەی مەزنێ:
لە ناحیەی مەزنێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەست بەسەر بڕێكی زۆری خواردن و كەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گیرا، پسوولەی ئاگاداركردنەوەش بە چەند دوكاندارێك درا.
عادل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لێژنەی ئابووری و چاودێری بازار بە بەشداری نوێنەری تەندروستی بارزان، هەڵسان بە پشكنین و بەدواداچوون بۆ ناو بازاری ناحیەی مەزنێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و لە ئەنجامدا دەست بەسەر بڕێكی زۆری خواردن و كەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گیرا.
بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، ئاماژەی بەوەشدا: خاوەن پیشەكان پسوولەی ئاگادار كردنەوەیان بۆ كرا كە سەردانی لیژنە بكەن، بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی و دەرهێنانی مۆڵەتی كار و تەندروستی.