بزانه چی بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه زیاد ده‌كرێت.
به‌ختیار سه‌باح_زاری كرمانجی:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێشنیازی كردووه، بۆ زیادكردنی سێ مادده، بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان، به‌ڵام هێشتا بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سۆران رایگه‌یاند: هه‌ر مادده‌یه‌ك بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان زیاد بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
حوسێن مه‌مه‌ده‌ڕه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی: “پێشنیارێك له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، دراوه‌ته ئه‌نجووومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی سێ مادده بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان زیاد بكرێ، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته بڕیار‌و له‌ژێر دیراسه‌كردن كردن دایه”،
هه‌روه‌ها گووتیشی، ئه‌و ماددانه‌ی پێشنیار كراون بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه زیاد بكرێن، پێكهاتوون له (ئاردی سفر، په‌نیر، شیر)، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.