بەپێی پێش بینییەكانی کەشناسێکی هەرێمی كوردستان ” كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و تەرزە و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە”.
ئاراس جەبار ڕایگەیاند” كاریگەری ئەو شەپۆلەی پێشبینی دەكرێت ناوچەكانمان بگرێتەوە لە یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێكدێت بە ھاتنی شێی بەرز و چڕبوونەوەی لەسەر ناوچەكانمان لە ماوەی ١٥ بۆ ١٨ مانگ دەبێت وز ئەگەری بارانبارینێكی زۆر و بەرچاو دەبێت ھەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ بێ جیاوازی و شێوازی دابارینەكان زیاتر بەخوڕ دەبن لەگەڵ چالاكبوونی ھەورەبروسكە، جاروبار بارینی تەرزەشی دەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێكی كراوە دەبێت لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا”.