به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وه‌ڵامی هه‌ر هێڕشێك ده‌ده‌ینه‌وه، كه ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
پیته‌ر نوێن وته‌بێژی پنتاگۆن ئه‌وه‌شی گووت: ” سیسته‌می به‌رگری پاتریۆتمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێگیركرد بۆ پاراستنی بنكه‌و هێزه‌كانمان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه نیازی ئه‌وه‌مان نییه شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت، بۆ هه‌ر هێڕشێك كه بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن گروپ و میلیشا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، چه‌ندان جار به دڕۆن هێڕش كراوه‌ته، سه‌ر بنكه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.