د. ئازا – زاری کرمانجی:
م. گەشە شێرزاد، مامۆستای وەرزش لە دەڤەری سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: لە شاری هەولێر یاریزانی یانەکانی “ سۆران، هەڵۆ، ڕواندز، خەلیفان”بەشداریان کرد لە پاڵەوانیەتی هێزی لەش لە یاری پێنج پرێس،کە لە لایەن یەکێتی هێزی لەشی لقی هەولێر سەرپەرشتی دەکرا و ١٧ یانە و ٨٢ یاریزان بەشداربوون.
ئەو مامۆستایە، گوتیشی: خۆشبەختانە ئەنجامی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە خۆشحاڵی کردیین کە بینیمان یاریزانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرکەوتوو بوون.
ئەنجامی یاریزانەکان بەم شێوەیە بوو:
- هەردوو یاریزانی یانەی هەڵۆ “ڕێباز کەمال و مەتین دیندار” ڕێباز پلەی یەکەم و پلەی سێیەم لە کێشی ٧٤ کگم.
- یاریزانی یانەی خەلیفان “کەیوان غازی” پلەی سێیەم لە کێشی ٥٩ کگم.
- یاریزانی یانەی ڕواندز هەرێم خدر پلەی سێیەم لە کێشی ٧٨ کگم.
- یاریزانی یانەی سۆران “ ئیحسان کەکۆ” پلەی چوارەم لە کێشی ١٤٠ کگم.

