بەختیار سەباح- زاری كرمانجی :
شەوی ڕابردوو، بە دوو دڕۆن هێڕشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەریر، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتۆوەتەوە.
دژە تیرۆری كوردستان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە دوو كاتی جیاواز، لە ڕێگەی دوو دڕۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێڕش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێڕشەكان هیچ زیانێكی گیانی و ماددییان لێنەكەوتۆوەتە.
لە ماوەی یەك هەفتەدا، ئەوە بۆ دووەمین جارە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، بە دڕۆن هێڕش دەكرێتە سەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی هەریر، سەر بە پارێزگای هەولێر.