زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” ڕۆژی چوارشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازی کرا”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” لە کۆبوونەوەیەکدا، باس لە گرفتەکانی پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران-چۆمان کرا؛ بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان و کۆتایهێنان بە بەربەستەکانی بەردەم پرۆژەکە.