زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
لەکاتێکدا زاناکان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە بەزاندنی ئاستی سەلامەتی گەرمبوونی جیهان، ڕایانگەیاندووە کە تا ساڵی ٢٠٣٠ بڕی دەردانی کاربۆن زۆر زیاتر دەبێت لە سنوورە دیاریکراوەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی خراپترکردنی گۆڕانی کەشوهەوا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زانایان دەڵێن تەنها ٦ ساڵمان دەبێت بۆ گۆڕینی ڕێگاکە و کەمکردنەوەی ئەو گازانە.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، بڕی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە دەتوانرێت بەرهەمبهێنرێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا زیاتر لە ٢٧٦ گیگاتۆن دەبێت، ئەم بڕە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی پلەیەک و نیو لە گەرمبوونی جیهان لە سەرووی ئاستی قۆناغی پێش پیشەسازییەوە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی پاریس لە ساڵی 2015، ئەگەر گەرمبوونی جیهان سنووردار بکرێت بە پلەی یەک و نیو، ئەوا دەتوانرێت دوور بکەوێتەوە لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کەشوهەوا.


































































