زاری کرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە “ تیمی لیژنەی هۆبەی چاودێری و پشکنین، بەسەرپەرشتی جمعە عەلی بەرپرسی هۆبە لەگەشتێکی چالاکی چاودێری بازار لە رووی نرخ و ماوەی بەسەرچوون و کوالیتی کۆگاو جوملە فرۆشان بەسەرکرانەوە، لەئەنجامی چالاکیەکەدا دەست بەسەر برێک هێلکەی بازرگانی بێ رێکەوتی دەرچوون داگیرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو “ پسولەی ئاگادارکردنەوە بەسەرپێچی کاردرا بۆ لێکۆلینەوەو بەدواداچوونی سەرچاوەی ئەنجام دەرو کاردانەوەی یاسایی بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەل بکرێت.