زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی ئێران خاكی هەرێمی كوردستانی موشەكبارانكرد، ئەمەریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ دەكات بە سەر تارانەوە.
جەیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە پەیامێكدا دژی موشەكبارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەڵێ: “سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنین، چونكە ئەو وڵاتە هەوڵی هەناردەكردنی كێشە ناوخۆییەكانی بۆ دەرەوە دەدات”.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ئەوەش دەڵێ :” ئێمە لە پاڵ سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەوەستین، لە بەرئەوەی پێمانوایە ناكرێت ئێران كێشە ناوخۆییەكانی بەهاویشتنی موشەك بۆ دەرەوەی خۆی ڕوماڵ بكات”.