سه‌رۆكی به‌شی میکاترۆنیک و رۆبۆتیك: بە گوێرەی ویستی بازاڕی کاری کوردستان بەشی نوێ ده‌كرێنه‌وه
مامۆستایه‌كی زانكۆ: كردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێك پێویستی به ڕێوشوێنی ئیداری و ستافی ئه‌كادیمی ده‌بێ
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
زانكۆی سۆران، له یه‌كی ئه‌یلوولی 2009 بنیادنراوه، یه‌كێكه له زانكۆ پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان ساڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له (رانكینگ)ی جیاواز له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م بووه.
له زانكۆی سۆران پێنج فاكه‌ڵتیی و حه‌وت سه‌نته‌ر له بواری جیاواز هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر له زانكۆی سۆران نه‌كراوه‌ته‌وه، مامۆستایانی زانكۆ نه‌كردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند هۆكارێكی جیاواز ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
د. نزار شاكر پیرو سه‌رۆكی به‌شی میکاترۆنیک و رۆبۆتیك له فاكهلتیی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران، له‌باره‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر بۆ زاری كرمانجی گووتی: “کردنەوەی ھەر بەشێکی نوێ لە ھەر زانکۆیەک، پێویستی بە پێداچوونەوەو پلانی وەزارەتی پلاندانان ھەیە، بە گوێرەی ویستی بازاڕی کاری کوردستان ئەو بەشە نوێیانە دەکرێنەوە”.
زیاتر روونی كرده‌وه، له‌به‌ر ھەبوونی بەشی کۆمپیوتەر لە فاکەلتیی زانست، بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەری نەکردۆتهوه، بەڵام لە جیاتی ئەم بەشە بیری لە کردنەوەی بەشی میکاترۆنیک و رۆبۆتیک کرده‌وه، کە کۆمەڵێک بواری جیا جیای ئەندازیاری لەخۆ دەگرێت، ئەندازیاری کۆمپیوتەر یەکێکە لەو بوارانە کە لەم بەشە دەخوێندرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رهه‌د باییز، مامۆستای به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر له زانكۆی سۆران، نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر، بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕانده‌وه‌و گووتی: “نەکردنەوەی به‌شی ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر له زانکۆی سۆران، بۆ چه‌ند هۆکارێکی جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه دابینکردنی بودجەو سەرچاوە پێویستەکان بۆ دامەزراندنی ژێرخان و ئامێرەکان و تاقیگەو هۆڵەکانی خوێندن، هه‌روه‌ها دیزاینکردنی پڕۆگرامێکی گشتگیر و نوێ کە لەگەڵ ستانداردەکانی پیشەسازی تەکنەلۆجیادا بگونجێت”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، پێویستە پرۆسەیەکی بڕواپێکراوی تەواو ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی بەرنامەکەو ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئەم بەشە زانستیه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ زیاتر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له‌و هۆكارانه‌ی باسكران، ڕێوو شوێنی ئیداریی پێویسته، پرۆسەی کردنەوەی بەشێکی زانستی نوێ پەیوەندیدار بە دامەزراندنی فاکەڵتیی، رەزامەندی وەزارەت و بەستنەوەی بە هەلی کار لە بازاڕی کوردستاندا، هه‌روه‌ها دابین کردنی ستافێکی ئەکادیمی پێویست لە مامۆستا‌و ستافی کارگێڕی و تەکنیکی پەیوەندیدا.
زانكۆی سۆران له یه‌كی ئه‌یلوولی 2009 بنیادنراوه، له ئێسته‌دا پێنج فاكه‌ڵتیی هه‌یه، ( فاكه‌ڵتیی ئاداب، یاسا‌و زانسته سیاسیه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن، په‌روه‌رده، زانست، فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری) هه‌روه‌ها 28 به‌شی زانستی خوێندنی به‌كالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماسته‌رو دكتۆرا، تێیدا ده‌خوێندرێت. جگه له‌وه‌ش حه‌وت سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی له بواری جیا جیادا هه‌یه.