مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شەوی ڕابردوو دوو فڕۆكەی جەنگی ئەمەریكا ناوچەكیان لە سووریا بۆردمانكرد و وەزیری بەرگری ئەمەریكاش ڕاگەیاند كە فڕۆكەكان شوێنێكی پەیوەست بە ئێرانیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان كردووە.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریكا له راگهياندراوێكدا هێرشهكهى وهك كاردانهوهيهك بهرامبهر ئهو هێرشانهى كراونهته سهر هێزهكانيان له رۆژههڵاتى ناوهرِاست ناوبرد و ڕاگەیاند “وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر سەربازانی ئەمەریكایی لە ناوچەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا شوێنێكی پەیوەست بە ئێرانیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان كردووە،”
وەزیری بەرگری ئەمەریكا زانیاری زیاتر لەسەر هێرشەكە دەخاتە ڕوو و دەڵێ “دوو فڕۆكەی جەنگی ئەمەریكا لە جۆری F-15s شوێنێكیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان كردووە كە لەلایەن پاسدارانی ئێران و گرووپەكانی لایەنگری بەكار دەهێنرێت، كە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی بووە.”
هاوكات ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد كە چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو بنكەی كۆگای چەك و تەقەمەنی لە شەقامی پۆر سەعید لە شاری دێرەزوور بۆردوومان كردووە.