رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
دوای ماوەیەكی زۆر لە راگرتنی قەرزی بچووك، چەند ماڵپەرێك هەواڵی دووبارە دەست پێكردنەوەی پرۆژەكەیان بڵاوكردۆتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری قەرزی بچووك لە سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:”تا ئێستا پێدانی قەرزی بچووك دەستی پێ نەكردۆتەوەو بەڵام پێشبینی دەكەین لە ماوەیەكی نزیكدا پرۆژەكە چالاك بكرێتەوە”،
فەوزیە دەسكۆ، بەڕێوەبەری قەرزی بچووك لە سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” تا ئێستا هیچ نوسراوێكی فەرمی بە دەستمان نەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنەوەی پێدانی قەرزی بچووك، بەڵام دەنگۆییەكی گەرم هەیە بۆ پێدانی قەرزی بچووك”، هەفتەی رابردوو بە فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵ پڕۆژەی قەرزی جوتیارانیانی راگەیاند و هاووڵاتییان دەتوانن بڕی پانزە تا سەت ملیۆن دینار وەكو قەرزی درێژخایەن لە حكومەت وەربگرن.
بەڕێوەبەری قەرزی بچووك لە سۆران ئەوەش دەڵێ ” پێشبینی دەكەین لە ماوەیەكی كورتدا پڕۆژەی قەرزی بچووكیش دەست پێ بكرێتەوە، چونكە گفتوگۆییەكی زۆری لە سەر دەكرێت و خواستێك هەیە بۆ ئەوەی جارێكی تر پرۆژەكە بكەوێتەوە كار”.