زاری کرمانجی-مێرگەسۆر
لەمبارەیەوە عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە زاری کرمانجی گووت ” لەلایەن تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنییەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیەکەمان، لە کێڵگە مینی سەری قەلەندەر لە گوندی شێرۆکیان، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە چالاکییەکدا توانیان زياتر له 200 مین لەناو ببەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد:“ لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆرترین مین و پاشماوەی جەنگی کەوتوونەتە ئیدارەی سۆران، بۆیە لە پلانمان دایە ناوچەکە پاکبکەینەوە لەو مین و تەقەمەنییانە.