زانا هۆڵەندییەكە : ئەگەر ئیسرائیل هێرشە مووشەكییەكانی نەوەستێنێت بوومەلەرزەی نوێ ڕوو دەدات
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری دەدات ئەگەر جەنگی مووشەكی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس كۆتایی پێ نەهێت، بوومەلەرزەی نوێی كارەساتی گەورەتر دەنێتەوە.
فرانك هوگربێتز، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات تا جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕابگرن و ڕایگەیاند “پێویستە ئیسرائیل ناچار بكرێت ئەو كارە شێتانەیەی ڕابگرێت، چونكە لە كۆتاییدا چالاكی بوومەلەرزە لە ناوچەكە زیاد دەكات.”
زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری دەدات لە ئەنجامی بەردەوامبوونی جەنگ و بەركەوتنی مووشەك بە ناخی زەوی، ئهوه ڕوودانی بوومەلەرزە بە درێژایی دەریای مردوو زیاتر دەكات و كارەساتی گەورە دەنێتەوە .