به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-ی تشرینی دووه‌می 2023، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ” له‌باره‌ی مووچه‌و بودجه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دوو نامه‌ی فه‌رمیی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناردووه”.
له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گووتی: ” له نامه‌ی یه‌كه‌م داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ئه‌و سێ مانگه‌ی ماوه بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌ك بێت بۆ مووچه‌خۆران بنێردرێت. هیوادارین له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی عێراق ده‌نگی له‌باره‌وه بدرێت”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای بودجه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ناردووه‌و بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانی تێیدا روونكردۆته‌وه، ده‌بێت بابه‌تی مووچه له بابه‌ته‌كانی تر جیا بكه‌ینه‌وه‌و نه‌وت و داهاته‌كانی تریش چۆن چاره‌سه‌ر بكرێن.