ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریكی( یو ئێس ئێس فلۆریدا) بۆ دووهەم جار لە ساڵی 2003 لە كەنارئاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیگیر كرا.
ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاو كرایەوە و سەرچاوەكەی پێنتاگۆنە نووسراوە” ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمریكی (یو ئێس ئێس فلۆریدا) چووەتە ناو ئاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە واشنتۆن لە رێگەی بلینكن وەزیری دەرەوە، پەیامی بۆ ئێران و هاوپەیمانانی ناردووە خۆی بەدوور بگرن لە بە ئامانج گرتنی هێزەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا”.
هەرچەندە ژێردەریایی فلۆریدا بزوێنەرێكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام چەكی ئەتۆمی هەڵناگرێت. ئەم ژێردەریاییە دەتوانێت بە 154 مووشەكی (كروز تۆماهۆك پڕچەك بكرێت) و تا 66 هێزی تایبەتی هێزی دەریایی ئەمریكا لەخۆ دەگرێت.
كەشتی ژێردەریایی (ئۆهایۆ) بە نەهەنگی هێزی دەریایی ناسراوە و بۆ یەكەمین جار لە هێرشكردنە سەر عێراقدا بەكار هێنراوە.