مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
قوتابخانەی پاشای گەورە لە ساڵی 1923 دروستكراوە، سەید تەها شەمزینی قایمقامی ئەو كاتی قەزای رواندز بەردی بناغەی قوتابخانەكەی داناوە، بەیانی 9ـی تشرینی دووەمی 2023، تەمەنی قوتابخانەكە دەبێتە 100 ساڵ و بەم بۆنەشەوە بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی ناوبراو بە كۆمەڵێك چالاكی جۆراوجۆر یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی قوتابخانەكەی بەرز رادەگرێت.
لەمبارەیەوە هێمن خورشید بەرێوەبەری قوتابخانەی پاشای گەورە بە زاری كرمانجی راگەیاند “سبەی یادی سەت ساڵ لە پێگەیاندن و داهێنان دەكەینەوە، لە ماوەی 100 ساڵ تەمەنی ئەو قوتابخانەیە 13 بەرێوەبەر كارەكانی رایی كردووە و بە سەتان مامۆستا وانەی تێدا وتوتەوە و بە هەزاران قوتابی لێ دەرچووە كە ئێستا لە زۆربەی كایە سیاسیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستێكی باڵایان هەیە،”
بەرێوەبەری قوتابخانەی پاشای گەورە ئەوەشی بە زاری كرمانجی گووت “سبەی لە كاتژمێر 10 ی بەیانیەوە بە چالاكی جۆراوجۆر یادی 100 ساڵەی قوتابخانەكەمان پیرۆز دەكەین .