زاری كرمانجی- سۆران :
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زاری كرمانجی كەوتووە، بەشێكی گرینگی بازاڕی ناوەندی قەزای سۆران دەكەوێتە بەر پڕۆژەیەكی گرینگ و تێكدەدرێت.
ئەو بازاڕە زیاتر لە 100 دوكان دەبێت و بە بازاڕی سیدی فرۆشان ناسراوە و دەكەوێتە ناو جەرگەی شار و پشتەوەشی گۆڕەپانی یارییە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ زاری كرمانجی گووتی ” ئەم ریزە دوكانانە دەكەونە بەر پڕۆژەیەكی مەزن، كە خۆی لە چەندین بەشی گرینگی بارزگانی، گەشتیاری و وەرزشی دەبینێتەوە و بۆ جولەی بارزگانی قەزای ناوەندی سۆران زۆر بە بایەخە”.
ئەم سەرچاوەیە زیاتر روونیكردەوە ” لەبەر ئەوەی پڕۆژەكە زۆر هەستیار و ستراتیژییە تا ماستەر پلان و دیزاینەكەی تەواو نەبێت كاتی دەستپێكردنی دیار نابێت”.

































































