موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، موچەی ژمارەیەك وەزارەت و شوێن دابەش دەكرێت و سبەی پێنجشەمە كۆتای دێ بە دابەش كردنی موچەی فەرمانبەران .
سەرەتای ئەم هەفتەیە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی مانگی 8ی 2023 ڕاگەیەنرا و بەشی زۆری وەزارەت و دەستەكان موچەیان وەرگرتووە، ئەمڕۆ هەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، خانەنشینانی شارستانی موچەیان پێدەدرێت..
هاوكات، سبەی پێشنجەممە، بە وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن، ڕۆشنبیری و لاوان، كارەبا، خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشت و گوزار، سەرۆكایەتییەكاتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینانی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەش كردنی موچەی مانگی ئاب دێت