پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆچوار شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی ، هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش بەرزی و نزمیان بەخۆیەوە بینیووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران،ئاماژەی بەوەشدا پێشبینی دەکرێت زیاتر دۆلار ڕوو لەدابەزین بکات، نرخی سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 163,000هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 100 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 850 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.