زاری كرمانجی:
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە بەغدا، ئەمڕۆ دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستپێدەكات.
پێشەوا هەورامانی ووتەبێژی حكومەت ی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند ” شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆدەببێتەوە،
بەپێی قسەكانی” بڕیارە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتە و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆدەبنەوە”.
ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەشی بەوەدا” سەردانەكە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەرووی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مەرسومێكدا رۆژی (25ـی شوباتی 2024) وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد و سەرجەم لایەنەكانی راسپارد بۆ ئەنجامدانی رێكاری پێویست.