موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی:
بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی خواردنەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەد ملیۆن دیناری بۆ چەند گوندێکی قەزای سیدەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران تەرخان کردووە و پرۆژەکانیش لە واری جێبەجێ کردندان .
قارەمان شێخۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 100 ملیۆن دینار، دەستکراوە بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری قەزای سیدەکان و هەریەک لە گوندەکانی شیشکان، تۆپزاوا و قەلێتان .
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، دەڵێت:” پڕۆژەکانیش پێکهاتوون لە درێژکردنەوەی تۆڕی دابەشکردن و دروستکردنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و بەردەوامیان هەیە.
ئاشکراشی کرد:” بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئیدارەی سۆران، دەرخستەمان بۆ نزیکەی 20 گوندی دیکەی سنووری سیدەکان کردووە، لە نێویشیدا سێ گوندی گەورە هەن کە پێکهاتوون لە کانیەڕەش، نزاری و شیوان، دانیشتوانان بەردەوام گرفتیان هەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پرڕۆژەی ئاو لەو گوندانەش بکەین”.
سیدەکان لە ڕووی کارگێڕیەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و خاوەنی 250 گونده و زۆرترین ڕووبەری جوگرافیای هەیە.