زاری كرمانجی-سۆران:
ئه‌مڕۆ، سێشەممە ٧ی ١١ی 2023، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام،كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیی نیشتمانی یکوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و، ڕەوشی هەستیاری ناوچەکە بە گشتی گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن و،پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و توانای سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنی ستراتیژیەتێکی هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتی ڕوداو و گۆڕانکارییەکانی قۆناغه‌كه و، ڕوبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی گیر و گرفتەکان بە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کورستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆدابینكردنی شایسته داراییه‌كان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەی عێراقدا.
لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکی گونجاو دیاری‌کرا. شایەنی ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی ١١ـی ٢٠٢٣