زاری كرمانجی-سۆران
پڕۆژەی كۆنكرێتكردن كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی بەرخودان لە سنووری قەزای سۆران و شەقامێكی سەرەكی ناحیهی سرێشمە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێت.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی كۆنكرێتكردن و چاككردنی 17 كۆڵان لە گەڕەكی بەرخودان لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، كاركردن تیادا بەردەوامی هەیە و زیاتر لە 65% پڕۆژەكە جێبەجێ كراوە”.
ئەوەش خراوەتەڕو: ” هەروەها پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامی سەرەكی قوتابخانەی ناحیەی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفان ئەنجامدرا.