پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەرامبەر بە دوێنێ، هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش بەرزی و نزمیان بەخۆیەوە بینیووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 166,250هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 100 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 850 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.