مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەمەبەستی یەكخستنی پەرستش و دروشمە ئایینییەكان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان و، نەهێشتنی ناكۆكی و دووبەرەكی ناو خەڵك لەسەر هەندێك پرس و بابەتی پەیوەست بە خوداپەرستییەكان، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان چەند فەتوایەكی لە شێوەی ڕێنمایی دەركرد.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە فەتواكەیدا، كە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم گشتاندنی پێ كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە، دەبێت لە نوێژی بەیانیاندا نزای قنوت بخوێنرێت و ئەگەر ئیمام لە بیری كرد سوننەتە سوجدەی سەهو ببرێت و هەروەها دەبێت ئیمام لە كاتێك پێشنوێژیدا بۆ هەر ڕەكعەتێك، كە سوورەتی (الفاتیحە) دەخوێنێت دەبێت (بسم اللة الرحمن الرحیم) بە دەنگی بەرز بخوێنێت، چونكە یەكێكە لە ئایەتەكانی سورەتەكە.
هەر لە فەتواكەدا هاتووە “لە ڕۆژانی هەینیدا دوو بانگ بدرێت، بانگی یەكەمی نوێژی هەینی سوننەتێكی كارپێكراو بووە و دوای دوو ڕەكعەت سوننەت بانگی نیوەڕۆ بدرێت و هەروەها دوعای (الوسیلە) سوننەتە و ئیمام دەبێت دوای بانگ و قامەت و پێش نوێژ بیخوێنێت بە دەنگی بەرز.”
لە فەتواكەدا سەبارەت بە كۆكردنەوەی نوێژەكان بەهۆی بارانەوە (جمع و قصر) هاتووە “زۆر ئەستەمە لە ئێستادا مەرجەكانی بێنە دی، بۆیە ناكرێت پێشنوێژ و ئیمام لە مزگەوتەكەی بەهۆی بارانەوە بڕیاری كۆكردنەوەی نوێژەكان بدات و ژمارەیەك لە مزگەوتەكان نوێژەكانی عەسر و عیشا-یان تێدا نەكرێت.”
بۆ بينينى فهرمان و رێنماييهكانى ئەنجوومەنی باڵای فەتوا سهردانى ئهم لينكه بكهن