زاری كرمانجی:
وڵاتی قەتەر بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی ئەمساڵ، بڕی 200 ملیار دۆلاری خەرجكردووە، هەروەكو رۆژنامەی (زەسەن) ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە.
هەروەكو رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ كردووە خەرجی مۆندیالی قەتەر20 هێندەی تێچووی كۆپی پێشووی مۆندیالی ڕوسیای 2018یە.
مۆندیالی قەتەر لە 20 ی تشرینی دووەمی داهاتوو، بۆ یەكەمجار لەسەر خاكی وڵاتێكی عەرەبی و لە وەزری زستاندا ئەنجام دەدرێت.
بۆ میوانداریكردنی یارییەكان، قەتەر هەشت یاریگای پەرەپێداوە بە یاریگای لۆسێلەوە كە 80 هەزار كەس دەگرێت.
بەرزترین خەرجی لە رابردوو كرابێ، مۆندیالی بەرازیل بوو لە ساڵی 2014 كە 15 ملیار دۆلار بوو، بەڵام قەتەر تا ئێستا 200 ملیار دۆلاری خەرجكردووە و بە پێی پێشبینینەكانی شرۆڤەكارانی وەرزشی بێت مۆندیالی قەتەر لە هەموو روێكەوە جیاواز دەبێت لە مۆندیالەكانی تر .