پشتیوان كەریم-سۆران:
حكوومەتی عێراق لە ماوەی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو لە هەموو عێراق مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت دەبێتە ئەلیكترۆنی.
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، لە هەرێمی كوردستان بەدیاریكراوی لە بەشێك لە نووسینگەكانی پاسپۆرت كار بەسیستەمی كۆن دەكرێت، بەڵام وابڕیارە بۆ ساڵی نوێ بەسیستەمی نوێ لە تەواوی نووسینگەكان كار بكرێت، دەرهێنان و و نوێكردنەوە بكرێتە ئەلیكترۆنی.
سەرچاوەیەكیش لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لەئێستادا هەر بە سیستەمی كۆن مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە نووسینگەكەمان ڕای دەكرێت، بەڵام كارەكان خێراتر و باشتر بوونە لە ماوەكانی ڕابردوو، بەڵام پتر لە سێ هەزار پاسپۆرت گەڕاونەتەوە و خەڵك ناهێت بیان باتەوە.

































































