سەردار قازی ـ زاری كرمانجی:
ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆ مێسی، چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پێگەی TUDN ئەنجامداوە، كۆمەڵێك وردەكاری ژیانی وەرزشی خۆی باس دەكات.
لەسەرەتای ئاخاوتنەكانیدا لیۆ رایگەیاند:” زۆر دڵخۆش دەبووم كاتێك لەپاڵ رۆناڵدینیۆ راهێنانم دەكرد، بەردەوام حەزم بەیاریی كردن بوو لەگەڵی لەنێو راهێنانەكان.”
ـ هەستی مێسی چۆن بوو دوای فیكەی كۆتایی كۆپا ئەمێریكا لە ماراكانا ؟
“بە شێوەیەكی كەسی، ئەوە هەستێكی باوەڕپێنەكراو بوو بەڕاستی قورس بوو ڕوونی بكەمەوە، تەنانەت ئێستاش كاتێك دەبینم كۆتا سات و ئاهەنگەكان شۆك ئەبمەوە رادەی سۆزم بەرز دەبێتەوە، چونكە ئەوە شتێك بوو كە زۆر هەوڵم بۆیدا و خەونم بە هەموو پێیەوە دەبینی.”
لیۆ درێژەی پێدا: “بۆ ئەوەی بتوانم دەسكەوتێك بەدەست بهێنم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، زۆر بە توندی برینداركرام دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی مۆندیال و كوپا ئەمرێكا شكستم هێنا، گەر بیرتان بێت بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەخنەم لێگیرا لەسەر زۆر رەهەندی پەیوەست بەو شكستانەوە و.. بەڵام كۆتاییەكەی باش بوو.”
مێسی قسەی لەسەر ئەستێرەكانی پاریس سانجێرمانیش كرد و لەبارەی مباپێ گوتی:”كیلیان مباپێ، یاریزانێكی جیاوازە بەهێزە خێرایە، گۆڵی زۆری هەیە، یاریزانێكی زۆر كاملە و پێموایە ساڵانێكە ئەوە دەسەلمێنێت و لە ساڵانی داهاتوودا لە باشترینەكان دەبێت بەدڵنیاییەوە.”
ئەفسانەی مێسی سەبارەت بە شكست بەرانبەر ریال مەدرید لەنێو سانتیاگۆبێرنابیۆ ئاماژەی بەوەدا:”پێم وایە شكستی وەرزی ڕابردوو زۆر قورس بوو بەهۆی چۆنیەتی كرانە دەرەوەمان لەچامپیۆنزلیگ، بە تایبەت لەبەر ئەوەی پێم وایە دوو یاریی نایابمان بەرامبەر مەدرید ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی كۆمەڵێك هەڵەی بچووكەوە ئامانجمان نەپێكا.”
ئەفسانە مێسی لەبارەی رۆیشتنی لە بارسێلۆنا ئەوەی دەرخست:” ڕاستییەكەی ئەوەیە كە ساڵی ڕابردوو گوتم كە بۆ من سەخت بوو، چونكە گۆڕانكارییەكی زۆر گەورە بوو ناخۆشە كاتێكی زۆری پێبچێت لە هەمان شوێن بیت. من وەك ماڵی خۆم رەفتارم ئەكرد، بەڵام پێشهاتێكی نوێ ڕوویدا كە پێشبینی نەكرابوو هەرگیز نەدەبوو ڕوو بدا.”
مێسی دەربارەی نێیمار ـیش قسەی كرد:” ئێمە بە دڵ هاوەڵی یەكترین، بۆ ماوەیەكی زۆر چێژمان وەرگرت لەبارسێلۆنا، پێی گوتم خۆزگە زیاتر لەوێ چێژ وەرگرتووە، بەڵام باشە ژیان هەرگیز كاتێكی تری نەدۆزیەوە بۆ بەیەكەوەبوونەوەمان، ئێستا لە پاریس دڵخۆشین كە پێكەوەین، من حەزم لە یاریكردنە لەگەڵی ڕۆژ بە ڕۆژ چێژی زیاتری لێ وەردەگرم.”
دەربارەی مۆندیال دەڵێت:” ئێمە تیمێكی ئامادەین بۆ ركابەریكردن و جەنگان، گرنگ نییە ركابەرەكەمان كێیە.”
لەدوا ئاخاوتنەكانیدا نەیشاردەوە: “لەبارسێلۆنا فێری زۆر شتبووم، لەوانە شێوازی یاریی كردن، فەلسەفە، هەوڵدان بۆ ئەنجام و مامەڵەی تەندروست لەگەڵ بارودۆخەكان، ئەوێ یارمەتیدەربوو بۆم تا وەك یاریزانێك بەردەوام گەشە بكەم.”