زاری كرمانجی – سۆران:
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی كارتی نیشتمانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە ئێستادا مانگانە كارتی نیشتمانی هاووڵاتییان دەگەڕێنەوە و وەكو پێشتر نییە كە چەند مانگێك دوا بكەوێت.
ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی: هەندێك كات لە كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارتی نیشتمانی هەڵە دروست دەبێت دوای گەڕانەوە دووبارە فۆرمەكە پڕ دەكرێتەوە و كێشەكە چارەسەر دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە، زیاتر گوتی: تێچووی دروستكردنی كارتی نیشتمانی بۆ هەر هاووڵاتییەك شەش هەزار دیناری عێراقییە.