زاری كرمانجی-سۆران:
پێش كەمێك دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند: فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا گرووپێكی چەكدارانی پەكەكە دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەكدار كوژران و دووانی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، كاتژمێر 11:15ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا گرووپێكی چەكدارانی پەكەكەی لە گوندی بۆسكێنی سەر بە قەزای ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەكداری پەكەكە كوژران و دووانی دیكەش بریندار بوون.