زارى كرمانجي – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە راگەیاندراوێكدا هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە، كە گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام بە ساختە هەژمار دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند “بە هیچ شێوەیەك كار بە گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی سەر شەقام ناكرێت و پێویستە هاووڵاتییان لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان گرێبەست واژوو بكەن، چونكە گرێبەستی ئەلیكترۆنی سەر شەقامەكان بە ساختە هەژمار دەكرێت”.
لە راگەیاندراوەكە ئەوەش روونكراوەتەوە، لە كاتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆ، كار بە گرێبەستی شەقامەكان ناكرێ.