زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، دەڵێت: سنووری قەزای مێرگەسۆر ناوچەیەكی شاخاوییە و زستانێكی سەختی هەیە، بۆ ئەوەش پێویستمان بە گەرمكەرەوە و سووتەمەنی زیاتر هەیە.
تاڵب محەممەد، ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: وەكو پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر ئامادەكاریمان بۆ وەرزی سەرما و سۆڵە كردووە، بەڵام ئەم ساڵ پێویستمان بە بڕێكی زیاتر لە نەوت هەیە، بەو پێیەی ژمارەی قوتابییمان زیاتر بووە، ئەوانەش لە بەشە ناوخۆییەكان دەمێنەوە.
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، ئاشكراشی كرد: ئەو سووتەمەنیەی كە ئێستا دابین كراوە، ڕێژەیەكی زۆر كەمە، بۆیە داوامان كردووە ئەمساڵ ڕێژەی سووتەمەنی بۆ پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر زیاد بكرێت، بۆ ئەوەی بە كەمترین ماوە نەوت بەسەر بەشەناوخۆیەكان دابەش بكەین، چونكە تەنها ئەمساڵ 108 قوتابی لە بەشە ناوخۆیەكانی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر دەمێنەوە.