ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (قاسم ئابستە) بەندكراوی كورد و خەڵكی مەهاباد دوای 14 ساڵ بەندكردنی سزای سێدارەكەی لە بەندیخانەی قزڵحساری كەرەج جێبەجێكرا.
ئەم رێكخراوەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش كردووە ” قاسم ئابەستە 14 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواسترابووەوە”.
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە” ناوبراو وەكوو تۆمەتباری ڕیزی ئاخری دۆسیەی كوژرانی عەبدوڵڕەحیم تینا، لەگەڵ شەش چالاكی كوردی دیكە لەلایەن لەقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆكایەتی دادوەر مەقیسە بە تۆمەتی چالاكی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، چالاكی دژ بە حكومەت سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا”.