مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەيهكى هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، كە ژێر دەریایی ئەتۆمی ئۆهایۆ گەیشتە پاڵ كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانی ئایزنهاوەر و جیراڵد فۆرد و گرووپی كەشتییە جەنگییەكانیانی ئەمەریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ئەمەریكا گەیشتنی كەشتی فڕۆكە هەڵگرەكانی، USS Dwight Eisenhower بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند لە چوارچێوەی.
پێشتر ئەمەریكا بە مەبەستی بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە ناوچەكە و ڕێگەگرتن لە دەستتێوەردانی دەرەكی لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، چەند كەشتییەكی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كردبوو.
بەشێك لە ژێردەریاییەكانی (ئۆهایۆ) چەكی ئەتۆمییان هەڵگرتوە، بەشێكیی تریان موشەكی كروزیان هەڵگرتوە، بۆيه تا ئێستا ديار نييه ژێردهرياييهكه ههڵگرى كامه چهكه .