زاری كرمانجی-سۆران:
پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌م 6ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌ك شه‌ممە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی یه‌كشه‌م 7ی11ی2023، بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه به به‌راورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک:28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی.
