محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ لوتكەی دەستڵاتی ئێرانی كۆبوویەوە.
دوای كۆبوونەوەی شەوی رابردووی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوو شەممە 6-11-2023 سەرۆكی حكومەتی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وەڵاتە كۆدەبنەوە .
بە پێی لێكدانەوەكانی ناوەندەكانی سیاسی و شرۆڤەكاران، ئەم سەردانەی سەرۆكی حكومەتی عێراق بۆ گەیاندنی پەیامی ئەمریكایە بۆ ئێران.
نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی عێراق رایگەیاند ” دوای سەردانی تاران، سودانی سەرۆك وەزیران سەردانی وڵاتانی كەنداو دەكات”.
چاودێرانی سیاسی ئەماژە بۆ ئەوە دەكەن كە سەردانی سودانی جگە لە پرسە عێراقییەكان و شەڕی نێوان فەلەستینییەكان، پەیامێكی ئەمەریكاشی پێییە بۆ بەرپرسانی ئێران لەسەر ئەو هێرشانەی لە عێراق و سوریاوە دەكرێتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا.