شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو، دەڵێت: لەگەڵ بارینی باران زۆربەی ڤایرۆس و بەكتریاكان لاواز دەبن و چالاكییان كەم دەبێتەوە، هەروەها یارمەتی خەڵك دەدات زیاتر بەرهەمدار بێت لە ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكانی ڕۆژانەیان.
د. داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆڕی هەناو و شەكرە، دەڵێت” زانكۆی هارڤارد، لە ساڵی 2012توێژینەوەیەكی لەسەر كۆمەڵێك فەرمانبەری بانكێكی یابان ئەنجامیاندا و دەریخست كە فەرمانبەران لە ڕۆژانی باراناوی ئەركەكانیان زووتر و باشتر ئەنجام دەدەن بە بەراورد لە ڕۆژانی خۆرهەتاو.
هەروەها دەشڵێت” بۆنی باران كاریگەری هێوركەرەوەی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤ، بەپێی توێژینەوەیەكی گۆڤاری LIVE SCIENCE بەهۆی بەركەوتنی دەنكۆڵەی باران بەر تەپ و تۆزی سەر ئەرز و یەكگرتنی لەگەڵ بەكتریاكان و دواتر دروستبوونی بڵقی هەوا دوای ئەوەی دەتەقێت ئەو بۆنە خۆشە بڵاو دەكاتەوە كە هەستێكی ئارامبەخش دەدات بە مرۆڤ، ئەم بۆنەش لەگەڵ یەكەم بارانی ساڵ و بەبارانێكی نەرم زیاتر دروست دەبێت، بۆیەش لە كەشی باراناوی وزە و كالۆری زیاتر سەرف دەكەیت و ئەگەر خۆلاواز كردن زیاترە، ئەمیش بەپێی توێژینەوەیەك لە گۆڤاری Trend in Endocriinoiogy and Metabolism لە لە زانكۆی ماستریخت لە هۆڵەندا.
ئەم پزیشكە ئاشكراشی دەكات” بەپێی توێژینەوەیەكی دیكەی زانكۆی نیوكاسل، لە وڵاتی بەریتانیا، باران بارین پەیوەندی كۆمەڵایەتی باشتر دەكات.

































































