زاری كرمانجی-سۆران:
دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دامودەزگای دیكە دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە6-11-2023 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ،بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، هێزی زێڕەڤانی،بەرگری فریاكەوتن،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان،كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان،وەزارەتی پەروەردە، دابەشدەكرێت.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 250 ملیار دیناری دیکە وەکو دوا گوژمەی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانکییان