ئەمریكییەكان پێیان وایە زانیاری نێو بنكە سەربازییەكانیان لە لایەن سوپای عێراقەوە دزەی پێكراوە و دراوەتە میلیشیاكان بۆ ئەوەی هێرشەكانیان بە وردی بپێكن.
رۆژنامەی (شەرق ئەلئەوسەت) رایگەیاندووە” ئەو هەنگاوەی سوپای ئەمریكا، دوای ئەوە هات كە چەند هێرشێك لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی، بە وردی ئامانجەكانی لەنێو بنكەكەدا پێكاوە”.
ئەمریكییەكان پێیان وایە وردەكاریی نێو بنكەكە دزەی پێ كراوە و دراوەتە میلیشیاكان بۆ ئەوەی بە دروستی هێرشەكان ئەنجام بدەن.
سەرچاوە عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە” دوای هێرشەكانی ئەم دواییەی میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە سوپای قودس بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەینولئەسەدی ئەمریكا، ئێستا سوپای ئەمریكا ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ فەرماندانەكانی سوپای عێراق ڕاگرتووە”.