زاری كرمانجی-سۆران
دەستكراوە بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی قیڕتاو كردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی وەستا رەجەب.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی(وەستا ڕەجەب) لە قەزای ناوەندی سۆران، بە گوژمەی 901 ملیۆن و 445 هەزار دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.