زاری كرمانجی-چۆمان
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری قهزای چۆمان بۆساڵی ٢٠٢٣ گەشتی پاییزە ئەنجام دەدات بۆگەشتیاران و گروپە شاخەوانیەكان و هاووڵاتییان.
هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لەژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ( هەڵگۆرد شێخ نەجیب) بەهاوكاری قائیمقامی قەزای چۆمان دووەم گەشتی پایزە ئەنجام دەدەین لەنێوجوانترین شوێنی سروشتی باڵەكایەتی”.
گووتیشی: ” گەشتەكە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 10-11-2023 لە سنووری قەزای چۆمان لە جناسان سەر رێگای گۆمی فێڵاو دەبێت.

































































