زاری كرمانجی :
ئەمرۆِ ستێفان دوژاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پەیامێكدا نیگەرانی خۆی لە هەمبەر تۆپبارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان راگەیاند و ئەوەشی وت كە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بە نیگەرانییەوە چاودێری تۆپبارانەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات، بەتایبەت تۆپبارانكردنی ناوچەكانی دانیشتوان كە هاووڵاتیی مەدەنی تێدا نیشتەجێن.
لە یەپامەكەی وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان هاتووە:” نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە هەمو لایەنەكان دەكات دەستبەجێ كار بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان بكەن و تۆپبارانەكانیش رابگیرێن”.
هەروەها رێكخراوی منداڵپارێزی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (یونسێف) لە راگەیاندراوێكدا سەركۆنەی هێرشكردنەسەر خوێندنگەیەك لە كۆیە دەكات و داوا لە هەموو لایەك دەكات رێز لە جاڕنامەی پارێزگاریكردن لە خوێندنگاكان بگرن.