پشتیوان كەریم- سۆران:
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، لەبارەی دروستكردنی قوتابخانەیەكی نوێی وپرسی تێكەڵكردنی قوتابخانەكان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ئەمساڵدا قوتابخانەیەكی مۆدرێن لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بڕیار هەیەو لەپلاندان بۆ دروستكردنی، شوێن دیاریكراوە كە قوتابخانەیەكی 18یان 24پۆلیی لەسەر دروست بكرێت.
م. ئەحمەد حەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، دەڵێت، قوتابخانەكە لە گەڕەكی ئیس قەلای سەر بەقەزای ناوەندی سۆران دروست دەكرێت، هەوڵیش هەیە قوتابخانەی دیكەش لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دروست بكرێت.
هەروەها لەبارەی پرسی لێكدانی قوتابخانەكان ، هێمای بۆ ئەوەكرد:” لێكدنی دوو قوتابخانە لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بوونی هەیە، بەڵام ڕێژەیەكی كەمە وهەوڵدەدەین نەمێنێت”.