زاری كرمانجی – سۆران:
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی فەرمانەكانی سەرۆكی حكوومەت، ئێمەی ڕاسپاردووە كە لە نزیكەوە لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگاكان بەدواداچوون بكەین، بۆ ئەو داواكارییانەی كە هەیە چ لە بواری دارایی بێ چ لە بواری كارگێڕی یان یاسایی یان پڕۆژەكان بێت.
د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە میانەی سەردانەكەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: ” لە چوارچێوەی فەرمانەكانی سەرۆكی حكوومەت، رێزدار مەسروور بارزانی، ئێمەی ڕاسپاردووە كە لە نزیكەوە لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆكان و پارێزگاكان بەدواداچوون بكەین، بۆ ئەو داواكارییانەی كە هەیە چ لە بواری دارایی بێ چ لە بواری كارگێڕی یان یاسایی یان پڕۆژەكان بێت، لەو چوارچێوەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستمان پێكردووە، دواتر لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی هەڵەبجە و لەگەڵ هەموو ئیدارە سەربەخۆكانی تریش كۆبوونەوە و دیدارمان دەبێت، ئەمە نەریتێكە 2019 وە دەستمان پێكردووە لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی راسپاردەكانی، سەرۆكی حكوومەت كە دیدارێكی ساڵانەمان ئەبێت، لەگەڵ هەموو ئیدارە سەربەخۆكان كە تێیدا هەموو بەڕێوبەرە گشتیەكان و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان كۆ ئەبینەوە، بۆ چەند ڕۆژێك دیراساتێكی مەیدانی ئەكەین”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” مەبەست لەم سەردان و بەدواداچوونانەمان بۆ ئەوەی كە كراوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكەین، هەروەها پلانی داهاتووش دادەنێین لەم چوار چێوەیە یەكێك لە شانازیەكان و دەستكەوتەكانی كابینینەوەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشدا : ” ماوەی چەند ساڵێكە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دامەزراوە، هاتین لە نزیكەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بكەین، پلانیش بۆ ساڵی 2024 دابنێین، دەستخۆشانە لە سەرپەرشتیاری ئیدارەو بەڕێوەبەرە گشتییەكان و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی وەك تیمی ئەنجوومەنی وەزیران كردوومانە، بەرەو پێشچوونی زۆر باش هەیە لەسەر ئاستی كارگێڕی لەسەر ئاستی دامودەزگاكان لەسەر ئاستی پڕۆژەكان، هیوادارین بەردەوامیش بن، ئێمەش بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیان، كە خزمەمەتكردن بە هاووڵاتییان كاری پێشینەی حكوومەت بووە.

































































