پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا هەر مسقاڵێک زێڕ بە بەراورد بە سەرەتای هەفتە ڕابردوو بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە 1992دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 526 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 482 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 460 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 394 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .