محەممەد مەحموود- سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە گوژمەی دوو سەد ملیۆن دینار کاری ڕەنین و چاک کردن بۆ ڕێگای گەلی عەلی بەگ لە دەروازەی ئیدارەی سۆران ئەنجام دەجات”.
لەم بارەیەوە، عەبدولسەمەد تۆفیق، ئەندازیاری روپێوی لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” ماوەی چوار ڕۆژە کارەکانی چاککردنی ڕێگای گەلی عەلی بەگ دەستی پێکردووە لە دوای بەکۆتا هاتنی قۆناغی ڕەنینی قیری ڕێگاکە دواتر دەست دەکرێت بە قیرتاوکردنەوە بە شێوەیەکی ئەندازەیی، ئەو کارەش سێ بڕگە لە خۆ دەگرێت ، لەوانەش، رەنین، قیرتاوکردن، چاککردنی تەنیشتی رێگاکە “.
ئەو ئەندازیارە، گوتیشی” لە کاتی قیرکردن ناچار ئەبین ڕێگاکە دابخەین و ڕێگای بێخاڵ رواندز بۆ شوفێران بەکاربهێنرێت، لە ئێستادا ڕەچاوی ئیش و کاری هاوڵاتییانمان کردووە ڕێگاکەمان دانەخستووە هەرچەندە ئاستەنگیشمان بۆ دروست ئەبێ لە کاتی کارکردندا”.