” زیاتر لە 400 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە شەرگە ماونەتەوە “
ئەمڕۆ یەكشەمە سوپای ئیسرائیل بە فەرمی کاتێکی نوێ بۆ فەلەستینییەکانی باکوری غەزە دیاری كرد تا هەر چی زووە ناوچەکە جێبهێڵن و بەرەو باشوور بڕۆن.
لە بڵاو كراوەكەی سوپای ئیسرائیل ” سەعات 10 تا دووی دوانیوەڕۆ” دیاری كراوە و تەنانەت ئەو رێگا سەرەکییەشیان بۆ هاووڵاتییان سڤیلی غەززە دەستنیشان کراوە تا لێیەوە بەرەو باشووری غەزە بپەڕنەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە ، لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لە دانیشتووانی باکوری غەزە 700 هەزار کەس چۆڵیان کردووە بەڵام هێشتا 400 هەزار ماون چۆڵی بکەن.